سزای هاتوچۆ لە ئەپڵیكەیشنی KRDpass بەردەستە

:: PM:01:21:07/05/2026 ‌
هاتوچۆی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە ئێستە لە رێگەی بەرنامەی KRDpass، دەتوانن لە وردەكاریی ئۆتۆمبێلەكانتان لەبارەی سزای هاتوچۆ ئاگاداربن.

ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار، هاتوچۆی هەولێر بڵاوی كردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە، لەمەودوا بۆ زانینی سزای سەرپێچییەكانی سەر ئۆتۆمبێلەكانتان، چیتر سەردانی ماڵپەڕی هاتوچۆی هەولێر (hawler tp)  نەكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم خزمەتگوزارییە چیتر لە ماڵپەڕەكەمان بەردەست نابێت و راگیراوە.

روون كراوەتەوە، ئێستە ئەو خزمەتگوزارییە، سزاكانی ئۆتۆمبێل لە ڕێگەی ئەپی (KRDpass) دەبێت .



وشە - رامیار جەواد