وردبینی لە فۆرمی زەویی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كرد

:: AM:09:18:09/05/2026 ‌
هەر فەرمانبەرێك خۆی یان هاوسەری سوودمەند بووبێت لە زەوی و فۆرمی زەوی پڕ كردبێتەوە، سزا دەدرێت، ئێستەیش وردبینی دەستی پێ‌ كردووە.

لە شارەوانیی سلێمانییەوە نووسراوێك ئاراستەی فەرمانگەكان كراوە، لیستی سوودمەندانی شوقەی كرێنشینانی لە كەنەكەوە بۆ زیاد كراوە و دەڵێت، هەر فەرمانبەرێك خۆی یان هاوسەرەكەی ئەو شوقانەی وەرگرتبێت، بە سوودمەند ئەژمار دەكرێت.

شارەوانیی سلێمانی دەشڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی كە فۆرمی پێدانی زەوییان پڕ كردووەتەوە، لە كاتی وەرگرتنی زەوییەكان دەنێردرێنە سەرجەم فەرمانگە پێوەندیدارەكان و هەر فەرمانبەرێك ئاشكرا ببێت كە پێشتر زەویی وەرگرتووە، بەگوێرەی ڕێنوێنییەكەی وەزارەتی شارەوانی ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێتەوە.

لە سلێمانی تا ئێستە چوار قۆناغ زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەش كراوە و سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ڕای گەیاند، ئامادەكاریی باش كراوە بۆ ڕاگەیاندنی سوودمەندانی قۆناغی پێنجەم.



وشە - رامیار جەواد