سبەی بەشێك لە پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەكرێت

:: AM:09:48:09/05/2026 ‌
بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی بەشێك لە پارەی گەنمی جووتیارانی شاری هەولێر بكرێت، لە هەمان كاتدا پارەكە لە بانكی بازرگانیی عێراق وەردەگیرێت.

ئەمڕۆ شەموو نۆی ئایار، میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، سبەی دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە هەولێر و كۆیە دەست پێ دەكات.

دابەشكردنی چەكی پارە بەپێی زنجیرەی دیاری كراوە، سبەی زنجیرە 1369 تا زنجیرەی  1470 كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، پارەكانیان لە بانكی TBI وەردەگیرێت.

باسی لەوەش كرد، سبەی لە كۆیە لە پسوولەی 88 بۆ 140 دابەش دەكرێت و لە سایلۆی هەولێر چەك دەدرێت.

روونی كردەوە، ئەو كەسەی چەكی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادە بێت یان بریكارنامەی (وەكالە) پەسندكراوی ئەمساڵ بێت و ئەگەر خاوەن چەك وەفاتی كردبێت، دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریكارنامەی گشت واریسەكان.

هەفتەی رابردوو حكوومەتی عێراق بڕیاری دا 100 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەكانی جووتیارانی عێراق خەرج بكات، لەم بڕەشەدا 12 ملیار و 607 ملیۆن دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستانە.




وشە - رامیار جەواد