تاقیكردنەوەی پۆلە ناكۆتاكان لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد، تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 10ی ئایار، لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان بە بەشداریی زیاتر لە یەك ملیۆن قوتابی دەستی پێ كرد.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" حەوت هەزار و 585 قوتابخانەی حكوومی و ئەهلی لە هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوەیان تێدا بەڕێوە دەچێت، نزیكەی 150 هەزار مامۆستاش چاودێریی پرۆسەكە دەكەن كە تا 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.
ئەمساڵ بەهۆی شەڕی ئیسرائیل و ئەمەریكا و ئێران، نزیكەی 42 رۆژ دەوامی قوتابخانەكان راگیرا و بەشێك لە پرۆگرامەكانی خوێندن تەواو نەكران.