سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات

:: PM:12:11:11/05/2026 ‌
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە كونسوڵی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان كرد، سەرۆكی حكوومەت، سوپاسی كونسوڵی گشتیی كۆریای باشووری كرد بۆ ئەو ماوەیەی كاری بۆ بەهێزتركردنی پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور كردووە.

ئەمرۆ دووشەم 11ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سینگچۆل لیم كۆنسوڵی گشتیی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆتاهاتنی ئەركەكەی.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی كونسوڵی گشتیی كۆریای باشووری كرد بۆ ئەو ماوەیەی كاری بۆ بەهێزتركردنی پێوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور كردووە. هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریكاریی حكوومەت و گەلی كۆریا دەربڕی.

كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور، ستایشی كاروانی پێشكەوتن و ئاوەدانی و چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا كرد. ئاماژەی بەوە دا كە كوردستان هەمیشە لە دڵیدا دەبێت.


وشە - رامیار جەواد