سەرۆك بارزانی بۆ ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی، پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێكانی لە پێناو ئازادی و كەرامەتی گەلەكەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت كرد.
رۆژی سێشەم 12ـی ئایار، سەرۆك مەسعوود بارزانی لە 52مین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێكانی، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاو كردەوە.
سەرۆك دەڵێت، شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێكانی لە پێناو ئازادی و كەرامەتی گەلەكەیان، ئازایانە گیانی خۆیان بەخت كرد و بوون بە سەرمەشق و هێمای بەرخودان بۆ هەموو ئازادیخوازانی كوردستان.
ئاماژە بەوەش دەكات، لە 52مین ساڵیادی لە سێدارەدان و شەهیدكردنی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا، سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاكیان و ڕۆحی هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.