مامۆستایەكی زانكۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە شتێك بەناوی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان نەماوە و ئەوانەی لە سلێمانی بوون خۆیان رادەستی لایەنێكی سیاسیی كردووە و رێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ دەكەن.
شنە نەجمەدین چاودێری سیاسیی و مامۆستای زانكۆ لە سلێمانی، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە كوردستان ئۆپۆزیسیۆن بوونی نەبووە، ئەو حزبۆكانەی هەن هەموو سێبەری حزبی دەسەڵات بوون بە تایبەتی لە سلێمانی، ئەوانەی ناویان لە خۆنابوو ئۆپۆزیسیۆن بە ئاسانترین گوشار هەڵگەڕانەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئۆپۆزیسیۆنی تەندروست دەبێت هاندەری حكوومەت و دەسەڵات بێتـ ئەوەی ئێستە هەیە لە سلێمانی كۆمەڵێك حزب بەناو ئۆپۆزیسیۆن دژایەتی حكوومەت دەكەن لەسەر داوای حزبێكی تر كە لە دەسەڵاتە.
دووپاتی لەوە كردەوە كە ئۆپۆزیسیۆن دەبێت چاونەترس و ئازابێت لەسەر بڕیاری خۆی، بەڵام لە سلێمانی ئۆپۆزیسیۆن دەڕواتە سوڵحكردنی كێشەكانی و خۆی زوو بەدەستەوە دەدات، ئیتر هەر پێویستی بە چاوسووركردنەوە نییە، ئەمانە خۆیان بوون بە سێبەر.
ئەو پێی وایە كە ئەوانە حزب نین ئەمانە گرووپن و بەكار دەهێندرێن، حزبێك لە سلێمانی دروستیان دەكات بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و كورسی.
هەڵەبجە / عەزیز هەورامی