بەشداربوویەكی دانیشتنەكە ئەمڕۆی دادگا، پاسەوانی تایبەتی رێبوار حامی حاجی غالی كە لە 22ی ئابەوە گیراوە و دەڵێت، لە ژێر ئەشكەنجە لە پیاوەتییان خستووم.
ئەمڕۆ پێنجشەم 14ـی ئایار، دانا تەقیدین پارێزەری لاهوور شێخ جەنگی، بە "وشە"ـی راگەیاند، یەكێك لە گیراوەكان ئەمڕۆ وەك شاهید دادوەر بانگی كرد، ئامادەبووانی هۆڵەكە هەستان و لە بەردەم قورئاندا سوێندی خوارد.
زیاتر گوتی، گیراوەكە بە دادوەری راگەیاند، لێیان داوم و ددانم شكێنراوە، چەقۆیان لە پشتم داوە و سەریان شكاندووم و لە پیاوەتییان خستووم.
دەشڵێت، شاهیدەكە گوتی ئەشكەنجە دراوم و لە ژێر گوشاردا وتەم لێ وەرگیراوە، داوا دەكەم لیژنەی تەندروستی راپۆرتی لەبارەیەوە ئامادە بكەن، بینێرن بۆ گرتن و گواستنەوە لای پۆلیس نەك ئاسایش.
دوای ئەمە دادوەر لە حەمەڕەشی پرسی ئەشكەنجە دراوی؟، ئەویش كەوتە قسە و گوتی بەڵێ، دانم شكێنراوە، پشت و سەرم تەقەڵە، لە پیاوەتی خراوم. ئیتر دادوەر وتەكانی خوێندەوە و حەمەڕەش گوتی، لەبەرئەوەی جارێكی تر ئەشكەنجە نەدرێمەوە، لە لێكۆڵینەوەدا هەرچییان دەگوت، دەمگوت وایە.