لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

:: PM:10:02:14/05/2026 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

وەك لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە، سەرۆکی حکومەت  هیوای خواست ، کابینەی نوێی فیدراڵ ، ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیریی عێراق و سەرەتایەکی نوێ و باشتر لە پێوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.


وشە - پۆڵا مەحموود