ئەمڕۆ هەینی 15ی ئایاری 2026 دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی رای گەیاند پێشبینی دەکرێت لە 48 سەعاتی داهاتوودا گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا ڕوو بدات. بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمەباران دەبێت، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەریی بارانبارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت، کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت بەشێوەی تاوەباران و هەورەبرووسکە بێت.
هەروەها لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە، بەتایبەتی لە بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر، ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم، سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا، هەندێک کاتیش چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لەو ناوچانەی تۆزوخۆڵی لێیە کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە پێنج کیلۆمەتر.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 31 پلەی سیلیزی
پیرمام: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 30 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی
بۆ سبەی شەموو 16ی ئایاری 2026، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا. هەروەها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری بارانبارین هەیە کە هەندێک کات بەشێوەی تاوەباران و هەورەبرووسکە دەبێت. خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژئاوایە. پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ، مەودای بینینیش لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەموو:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی