ئاسایشی یەكێتی دەستی بە هەڕەشە لە پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی كرد

:: AM:09:11:17/05/2026 ‌
لە ئاسایشی سلێمانییەوە پێوەندی بە چوار پارێزەری كەیسی لاهوور شێخ جەنگی كراوە، بەناوی بافڵ تاڵەبانی هەڕەشەیان لێ دەكرێت و دەبێت لەو كەیسەدا نابێ بەم شێوەیە مامەڵە بكەن.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئایار، بەپێی‌ ئەو زانیارییەی یەكێك لە پارێزەركان بڵاوی كردووەتەوە و تێدا هاتووە، پێنجشەمی رابردوو دادگاییكردنی لاهوور شێخ جەنگی و تۆمەتبارانی تر بەڕێوەچوو، شەوی رابردوو لە ئاسایشی سلێمانییەوە پێوەندی بەو پارێزەرانە كراوە، بەناوی بافڵ تاڵەبانی هەڕەشە لە خۆیان و كەسوكاریان كراوە كە ئەگەر لە دانیشتنی داهاتووی دادگادا، پارێزەران هاوشێوەی دانیشتنی رابردوو مامەڵە بكەن، پێیان گوتراوە ئۆباڵەكەی لە ئەستۆی خۆیانە.

چوار لە پارێزەرەكان لە ئاسایشی سلێمانییەوە پێیان گوتراوە، بەناوی بافڵ تاڵەبانی پێوەندی كراوە، دەبێت لەو كەیسە بەو شێوەیە مامەڵە بكەن كە بافڵ پێتان دەڵێت.

شەوی رابردووش تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، یاداشتێكیان ئاراستەی دامەزراوە باڵاكانی هەرێمی كوردستان و كونسوڵگەكان كرد، لە یاداشتەكەدا ئاشكرایان كردووە كە حەمەڕەش پێشمەرگەی لاهوور شێخ جەنگی، لە ماوەی نۆ مانگی دەستبەسەریدا رووبەڕووی توندترین جۆرەكانی ئەشكەنجەی جەستەیی و دەروونی بووەتەوە، بۆیە داوای دەستوەردانی خێرای پزیشكی و یاسایی دەكەن.


وشە - رامیار جەواد