بەشەخۆراكێكی نوێ‌ دابەش دەكرێت

:: AM:10:13:17/05/2026 ‌
ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشەخۆرااكی سێیەم دەستی پێ‌ كردووە، هەر هاووڵاتییەك بۆ ئەم مانگە بڕی هەزار و 500 دینار دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی ئایار، دلێر عەبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ ئەم مانگە هاووڵاتی بڕی هەزار و 500 دینار بە بریكارەكانی خۆراك دەدات.

هاوكات نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رای گەیاند، لە دووشەمی هەفتەی ڕابردووەوە بریكارەكان لیست دروست دەكەن، لەمڕۆوە لە كۆگەكانەوە خۆراك بۆ ئەو بریكارانە دەچێت كە پارەكەیان داوە و دەست بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتییان دەكرێت.


وشە - رامیار جەواد