نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشى لە نامۆ فازڵ دەكات

:: PM:05:11:17/05/2026 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لەو گەنجە كوردە كرد كە لە پاڵەوانییەكی نێودەوڵەتی بەشداری كردووە. 

لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەم 17ی ئایار، بڵاوی كردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، دەستخۆشی و پیرۆزبایییەكی گەرم لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی، گەنجی بەتوانای كورد (نامۆ فازڵ) دەكەم بۆ ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە یاریی "هونەرە جەنگییە تێكەڵاوەكان"  (MMA)دا لە ئەمەریكا بەدەستی هێنا.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاتر بۆ ئەو گەنجە دەخوازێت. 




وشە - وشه‌