نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە سەردانێكی فەرمیی دوو ڕۆژی بەرەو ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، بەڕێكەوت.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ قەداسەتی پاپای ڤاتیكان، سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حكوومەتی ئیتاڵی و دەوڵەتی ڤاتیكان كۆدەببێتەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا، پێوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا و ڤاتیكان، بارودۆخی سیاسی و تەناهیی عێراق و ناوچەكە، لەگەڵ چەندان پرسی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێ دەكەن.