سعوودیە بە فەرمی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری كرد كە ڕۆژی چوارشەم 27ی ئایار دەكات، لەبارەى پشووەكانی هەرێمی كوردستان بۆ جەژنی قوربان، چوار ڕۆژ دەبێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونی "وشە" لە خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ جەژنی قوربان، چوار ڕۆژ پشوو دەبێت.
پێوەست بە جەژنی قوربانی ئەمساڵ، پشووەكە دەكەوێتە ڕۆژانی چوارشەم، پێنجشەم، هەینی و شەموو، واتا رۆژی یەكشەم دەوام لە سەرجەم داودەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە.
هەندێك لە زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، پێدەچێ دەسەڵات بدرێت بە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان تا ڕۆژی سێشەم 26ی ئایار، كارئاسانی بۆ فەرمانبەران بكەن كە دەكاتە ڕۆژێك بەر لە جەژن.
تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، هیچ گۆڕانكارییەك لە خشتەی پشووی جەژنی قورباندا نییە، بەڵام خشتەكە دەكرێت بە بڕیارێك پشووەكانی تێدا زیاد و كەم بكرێت.