نەخۆشخانەی هیوا كۆتایی بە كاغەز و قەڵەم هێنا

:: PM:12:16:18/05/2026 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پڕۆژەیەكی نوێی خزمەتگوزاریی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە ڕاگەیاند، "ئەپڵیكەیشنێكی تایبەتە بۆ تۆماركردنی زانیارییەكانی تووشبووانی شێرپەنجە."

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا ڕای گەیاند: لە ئاستی عێراقدا نەخۆشخانەی هیوا وەك یەكەمین نەخۆشخانە، سیستمی ئەلیكترۆنیی (HIS) پێڕەو دەكات و كۆتایی بە مامەڵەی كاغەزی هێنا.
 
گوتیشی، ئەپڵیكەیشنێكی تایبەت بۆ نەخۆشەكان ڕادەگەیەنین، لەم ڕێگەیەوە نەخۆش دەتوانێ لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بە مۆبایلەكەی.

ئاماژەی بەوەش دا، ئەم سیستمە ئەلیكترۆنییە كێشەی ونبوونی پەڕاو و دۆسیە پزیشكییەكان بە تەواوی چارەسەر دەكات و پرۆسەكە ئاسان دەكات، ئەو بابەتەی كە چەندان ساڵە بە كاغەز كاری پێ دەكرا كۆتایی هات.

باسی لەوەش كرد، ئەم سیستمە نوێیە توانای پاراستنی داتایەكی مەزنی هەیە، نزیكەی 60 ملیۆن ڕیكۆرد لەخۆ دەگرێت، لەبری شێوازی كۆنی فایل، زانیارییەكان بە پارێزراوی و سیكیۆریتییەكی بەرزەوە دەپارێزرێن، بۆ ئاسانكاریی تەواوی هاووڵاتییانیش، پرۆگرامەكە بە زمانەكانی ئینگلیزی، عەرەبی و هەموو شێوەزارەكان داڕێژراوە تا هەمووان بە ئاسانی سوودی لێ ببینن و بەكاری بهێنن.




وشە - سۆران عەزیز