سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە پارێزگاری نەجەف كرد. سەرۆكی حكوومەت ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، بەتایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەكاندا دەربڕی.
ئەمرۆ دووشەم 18ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە یوسف مەكی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكوومەت ئامادەیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگی لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، بەتایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەكاندا دەربڕی.
پارێزگاری نەجەف ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ پایتەختی هەرێمی كوردستان دا كە بە مەبەستی پێشخستنی پێوەندیی دوولایەنە، سوودوەرگرتن لە چاكسازیی و ئەزموونی سەركەوتووی حكومەتی هەرێم لە كەرتە جیاوازەكان و بەتایبەتی بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان.