لەگەڵ دەستپێكی دروێنە رێگریی سوپای عێراق دەستی پێ‌ كرد

:: PM:02:46:18/05/2026 ‌
سوپای عێراق لە دووەم رۆژی وەرزی دروێنە، دەستی بە رێگریی لە هاووڵاتییان و جووتیارانی كورد كرد بچنە سەر زەوییەكانیان تا دروێنە بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، كرمانج عەلی جووتیار لە سنووری گوندی گورزەیی سنووری شارەدێی پردێ، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوێنێ‌ یەكەم رۆژی دروێنە بوو لە سنووری كەركووك و جووتیاران ئەوەی ئامێری دەست كەوتووە، دەستی بە دروێنە كردووە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ سوپای عێراق ڕێگریی لە جووتیارانی كورد كرد دروێنەی گەنم و گەنمەشامی بكەن، ئەمەیش هەموو ساڵێك دوای ساڵی 2017 دووبارە دەبێتەوە.

باسی لەوەش كرد، عەرەبەكان لەو سنوورە هەموو شتێك بە مافی خۆیان دەزانن، سوپاش پاڵپشتیی ئەوان دەكات، هەرچەندە ئێمە بەڵگەی فەرمی و نووسراوی دادگامان هەیە، بەڵام گوێ‌ لە ئێمە ناگیرێت.

روونی كردەوە، بەرپرسانی كورد هیچ ڕۆڵێك نابینن لەو دۆخە و جووتیاران خۆیان زەوییەكانیان دەپارێزن.



وشە - رامیار جەواد