مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخیی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەردوولا دووپاتیان لە گرنگیی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و دامەزراوە یاسایی و دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان كردەوە .