كۆبوونەوەی پارتی و یەكگرتوو دەستی پێ‌ كرد

:: PM:03:25:19/05/2026 ‌
كەمێك پێش ئێستە شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كرد و لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین پێشوازییان لێ‌ كرا.

ئەمڕۆ سێشەم 19ـی ئایار، شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی فازڵ میران و مەحموود محەمەد و سیداد بارزانی و ئازاد بەرواری، سەردانی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستانیان كرد لە هەولێر.

شاندەكەی پارتی گەیشتە لای یەكگرتوو بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێشخەرییەكەیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، لەلایەن سەڵاحەدین محەمەد بەهادین پێشوازییان لێ‌ كرا.

یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەستپێشخەرییەكی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی لایەنەكان كردووە، دوێنێش كۆبوونەوە لەوبارەیەوە هەبووە.




وشە - رامیار جەواد