بڕیار لە درێژكردنەوەی ماوەی دەسەڵاتی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری درا

:: PM:04:19:19/05/2026 ‌
بەگوێرەی نووسراوێك فەرمان كراوە بە درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان. 

ئەمڕۆ سێشەم 19ی ئایار، بەگوێرەی نووسراوێكی ئەنجوومەنی دادوەری كە لەلایەن دادوەر محەمەد مستەفا لەبری سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری واژوو كراوە، فەرمان كراوە بە درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەری "عەبدولجەبار عەزیز" سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان. 

فەرمانی درێژكردنەوەكە لە دووی ئایاری 2026 تا 31ی كانوونی یەكەمی 2026ـە.


وشە - وشه‌