سەڵاحەدین بەهادین: وەڵامی دڵخۆشكەرمان لە پارتی و یەكێتی بیستووە

:: PM:05:00:19/05/2026 ‌
كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كۆتایی هات، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی رای گەیاند، كارەكە ئەوەندە ئاسان نییە و گفتوگۆی دەوێ تا لایەنەكان دەگەن بە یەكتر.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رای گەیاند، دوێنێ سەردانی مەسروور بارزانیمان كرد و ئەمڕۆیش مەكتەبی سیاسیی پارتی هاتوون تا گفتوگۆ بكەین لەسەر دۆخی كوردستان. 

ڕوونیشی كردەوە، كۆبوونەوەی نێوانیان لەگەڵ پارتی و یەكێتی زۆر باشە و وەڵامی گرنگ و ئەرێنیمان بیستووە. 

هەروەها گوتی، كارەكە ئەوەندە ئاسان نییە و گفتوگۆی دەوێ تا لایەنەكان دەگەن بە یەكتر. 

ئەوە لە كاتێكدایە كە سەڵاحەدین بەهادین بۆ دەرچوونی كوردستان لەو دۆخە چەقبەستووەی کە هەیە دەسپێشخەرییەكیان راگەیاندووە.


وشە - وشه‌