وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا: بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەڕوانین

:: PM:06:10:19/05/2026 ‌
لە ڕۆما، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاوكاریی نێودەوڵەتیی ئیتاڵیا، پەرەپێدانی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی لەگەڵ ئیتاڵیا، لە بوارە جیاكاندا تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستان و عێراقی بۆ هاوكاری و پشتگیریی بەردەوامی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە دووپات كردەوە.

لای خۆیەوە، ئەنتۆنیۆ تایانی دووپاتی لە بەردەوامیی پشتگیریی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق كردەوە و ڕای گەیاند كە وڵاتەكەی بە بایەخەوە لە پێگەی هەرێمی كوردستان دەڕوانێت وەك فاكتەرێكی ئارامی لە ناوچەكەدا، هەروەها ئامادەییی ئیتاڵیای نیشان دا بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبەش لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە دوایین پێشهاتەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێكەوتەكانی كرد و دووپاتیان لەسەر گرنگیی كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری كردەوە.



وشە - وشه‌