نووسینگەی مەسروور بارزانی هاوكاری سێ هەزار و 590 رزگاربووی ئێزدی دەكات

:: PM:06:38:19/05/2026 ‌
دابەشكردنی هاوكاری بەسەر رزگاربووانی ئێزدیی دەستی داعش بەردەوامە، تا ئێستە سێ هەزار و 590 كەس لەو هاوكارییانە سوودمەند بوونە، كە بە چاودێریی نووسینگەی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دەکرێت.

بەپێی ئەو لیستە نوێیەی كە بڵاو كراوەتەوە ناوی سێ هەزار و 590 رزگاربووی دەستی داعش لەم پرۆسەیەدا هەیە، كە هاوكارییان بەسەردا دابەش دەكرێت. لە رۆژی هەینی، 22ـی ئایاری 2026 تا رۆژی دووشەم 25ـی ئایاری 2026، لە چوار شوێنی جیاواز هاوكارییەكان دابەش دەكرێن.

پڕۆسەكە لەژێر چاودێریی وردی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان و لە ڕێگەی بنكەی لالش بۆ ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی، بەڕێوە دەچێت كە تایبەت كراوە بە رزگاربووانی ئێزدی.

جێی ئاماژەیە كە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا پڕۆژەكە دەبێتە دوو ساڵ كە بە شێوەیەكی شەفاف، بەردەوامیی هەیە.


وشە - وشه‌