پارتی و كۆمەڵ پێوەندییەكانیان رێكدەخەنەوە

:: PM:12:24:20/05/2026 ‌
شاندێكی كۆمەڵی دادگەری سەردانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كۆبوونەوە، دوای كۆبوونەوەكەش بەرپرسانی كۆمەڵ رایان گەیاند، دەیانەوێت پێوەندییەكان باش بكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری لە پیرمام كۆبوونەوە، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی رای گەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای كۆمەڵ بووە و باسی دۆخی ئێستە كراوە، هەروەها ئێمە بەرپرسیاریەتی نەتەوەییمان هەیە و خاڵی لاواز نەدەینە ناحەزان.

عەبدولستار مەجید ئەندامی مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی دادگەری رای گەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەیەكە لەگەڵ برادەرانی پارتی كۆبوونەوەمان نەكردووە، هەستمان كردووە پێویستی بەوە هەیە پێوەندییەكانمان ئاسایی بكەینەوە، بەو ئامانجەی حزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بەیەك پاكێج كار بكەن.

عەبدولستار مەجید ردووپاتی كردەوە، دەیانەوێت پێوەندییەكان باش بكەنەوە.

 دوێنێ‌ شاندێكی باڵای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەسەرپەرشتیی فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی، لە شاری هەولێر سەردانی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد، دۆخی سیاسی و پەرەپێدانی پێوەندییەكانی نێوان هەردوولا گفتوگۆی لەسەر كرا.



وشە - رامیار جەواد