نزیكەی نۆ هەزار پێشمەرگە پلە بەرزكردنەوەیان بۆ كرا

:: PM:02:15:20/05/2026 ‌
وەزیری پێشمەرگە رای دەگەیەنێت، نزیكەی نۆ هەزار پێشمەرگە پلە بەرزكردنەوەیان بۆ كرا و دەڵێت، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە، مافێكی شایستە و یاسایی خۆیانە كە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرككێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاك و نیشتمان و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە رای گەیاند، بە بۆنەی پلەبەرزكردنەوەی هەشت هەزار و 758 كارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەكانی نەورۆزی 2026، گەرمترین پیرۆزبایی لە كارمەندان و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین.

دەشڵێت، ئەم پلەبەرزكردنەوەیە، مافێكی شایستە و یاسایی خۆیانە كە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرككێشانی بەردەوامیانە لە پاراستنی خاك و نیشتمان و دەستكەوتەكانی گەلەكەمان. ئەوان هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێكن.

لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت، هیواخوازم پلەبەرزبوونەوەیان ببێتە پاڵنەرێكی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناكانیان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد