دادگای تەمیز داوای دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەكات

:: PM:03:03:20/05/2026 ‌
دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی فەرمی نووسراوی بۆ دادگای سلێمانی نارد و داوای دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، دانا تەقێدین ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ نووسراوی دادگای تەمیزی هەرێم گەیشتە دادگای سلێمانی و دووپات لە ناردنی دۆسیەكە دەكاتەوە.

زیاتر گوتی، تەنیا بۆ دۆسیەی مادەی 56، ئەگەر دادگا دۆسیەكە بنێرێ، دانیشتنەكان لە دادگای سلێمانی دەوەستن و چاوەڕوانی وەڵامی دادگای تەمیزی هەرێم دەكەن.

ئەوە لە كاتێكدایە تا ئێستە دوو دادگایی لە دادگای سلێمانی بەڕێوە چوون، ئەندامانی تیمەكە داوای پێداچوونەوەیان بە دۆسیەكە كردووە.

بڕیاریشە دادگایی سێیەم ڕۆژی سێی حوزەیران بەڕێوە بچێت، بەڵام بڵاوبوونەوەی چەند دۆسیەكی ئەشكەنجەدان و بەزۆر وتە لێوەرگرتن ئێستە ئاراستەی دۆخەكەی گۆڕیوە.



وشە - رامیار جەواد