گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر سەرنجی خستەوە سەر ئەو چەكانەی كە چەند جارێك دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی پێ كردووە و دەڵێ، حكوومەتی كوردستان پێوەندی بەو بابەتەوە نییە.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ی ئایار، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای گەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوور و نزیك هیچ پێوەندییەكی بە بابەتی ناردنی چەكەوە نییە، وەڵامی ئەو مەتەڵە تەنیا لە لای حكوومەتی ئەمەریكایە كە ئاشكرای بكات و رایبگەیەنێت، لە كوێ، بە كێ، چۆن، چەند، كەی چەك دراوە بە كورد.
هەورامانی بە كەناڵی "بی بی سی فارسی"، گوت، وەڵامی مەتەڵی ناردنی چەك بۆ كورد تەنیا لە لای حكوومەتی ئەمەریكایە و پێویستە حكوومەتی ئەمەریكا ئاشكرای بكات و رایبگەیەنێت، لە كوێ، بە كێ، چۆن، چەند، كەی چەك دراوە بە كورد.
دووپاتی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوور و نزیك هیچ پەیوەندییەكی بەم بابەتەوە نییە.