تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە فەرامۆشكردنی چارەنووسی دوو هاووڵاتی كە نزیكییان لەگەڵ سەرۆكی حزبێك هەیە، داوا لەلایەنی پێوەندیدار بەم كەیسە دەكات، رێگە بدەن پارێزەرەكەیان بیانبینێت و ئەو تۆمەتانەی رووبەڕوویان كراوەتە ئاشكرابێت.
لە 17ـی ئایار لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، هێزێكی تەناهی هەڵدەكەوتنە سەر ماڵی سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان كارۆخ سەید رزگار، هێزەكە هاوسەرەكەی (بەهار محەمەد) و براكەی ( ئەحمەد فەتاح) دەگرن و دەیانبەن بۆ شوێنێكی نادیار.
كارۆخ سەید رزگار رای گەیاند، كاتێك بەم رووداوەم زانی كە مۆبایلەكانیان داخرابوو، دراوسێ ئاگاداریان كردین كە هێزێكی تەناهی هاتوون گرتوویانن و كیسەیان كردووەتە سەریان بردوویانن.
هێزەكان تۆمەتی سیخوڕییان بۆ ئەوان دروست كردووە، كارۆخ دەڵێت، ژنی ماڵ كە سەرقاڵی بەخێوكردنی سێ منداڵ بێت و پێوەندیی كۆمەڵایەتیی نەبێت، لە هیچ دەزگایەكی فەرمی كار نەكات، مەگەر سیخوڕیی بەسەر منداڵەكانەوە كردبێت.
پێشتر لە حەوتی تشرینی دووەمی 2025 كارۆخ سەید ڕزگار سەرۆكی حزبی كڵپەی نیشتمانی كوردستان ڕای گەیاند، بە شەو چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەم لە پڕۆژەی كانی سیتی خێزانی، یەكێك لە پاسەوانەكانی براوە بۆ ئاسایش بەمەبەستی لێكۆڵینەوە.