تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ئەنجام درا

:: PM:04:05:21/05/2026 ‌
قۆناغی حەوتەمی دابەشكردنی زەوی لە ناوەندی شاری هەولێر ئەنجام درا. لە هەولێر چوار هەزار فەرمانبەر زەوییان پێ‌ درا و ناوەكانیان بڵاو كرایەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ی ئایار، لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناغی حەوتەمی دابەشكردنی زەوی دەست پێ كرد كە زیاتر لە چوار هەزار فەرمانبەر لێی سوودمەند بوون.

بەهەمانشێوەی قۆناغەكانی پێشوو، زەوییەكانی ئەم قۆناغەش لەسەر ڕێگەی هەولێر- دهۆكە و بەناوی گەڕەكی بەرزین دەبێت.

تا ئێستە زیاتر لە 32 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی ناوەندی شاری هەولێر دابەش كراوە بە سەربازی و شارستانییەوە، هاوكات نزیكەی 42 هەزار فەرمانبەری تریش ماون  زەوییان پێ بدرێت.



وشە - رامیار جەواد