مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە بەغدا رای گەیاند، كۆبوونەوەكانیان تا ئێستە باشن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەتەوە لەسەر مافە دەستوورییەكان.
سەرۆك وەزیرانی كوردستان گوتی، تێگەیشتنی باش لەسەر پرسەكان هەیە و لە كۆبوونەوەكانی داهاتوو لەگەڵ لایەنەكانی تر گفتوگۆ لەسەر پرسی تر دەكەین.
مەسروور بارزانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران گوتی، ئەوان گوتویانە نابێت مووچە تێكەڵی پرسەكانی تر بكرێت و حاڵی مووچەخۆرانی كوردستانیش وەك هەموو مووچەخۆرانی تری عێراق دەبێت.