هەواڵێكی نوێ‌ لەبارەی مووچە

:: PM:03:52:23/05/2026 ‌
بەرپرسانی حكوومەتی عێراق بەڵێنیان دا كە هیچ مووچەیەكی فەرمانبەرانی كوردستان ئەمساڵ نەفەوتێت، ئەوە قسەی بەرپرسێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە كە ئەمڕۆ لەناو ئەوشاندەدا بوو كە بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبوونەوە. 

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، رای گەیاند، كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق و بەرپرسانی تری فیدراڵ، "زۆر باش بوون و بە ڕۆحێكی برایانە بەڕێوەچوون".

"بەڵێنمان پێ دراوە، هیچ مووچەیەك نەفەوتێت و هاوكابن لەگەڵمان" فارس عیسا لە لێدوانەكەی بۆ كەناڵی كوردستان24 وای گوت. 

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوێ‌ كۆبووەوە، لە لێدوانێكیشدا لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەران رای گەیاند كە لەگەڵ حكوومەتی عێراق لێكتێگەیشتنی باش هەیە و گوتوویانە پرسی مووچە تێكەڵی كێشەكانی تر نەكرێت. 



وشە - وشه‌