دووپات لە پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان كرایەوە

:: PM:04:56:23/05/2026 ‌
لە درێژەی كۆبوونەوەكانیدا لە بەغدا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ دادوەر فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبووەوە.

لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسی و گشتیی عێراق تاوتوێ كرا، دووپات لە ڕۆڵی گرنگ و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق كرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی لە عێراقدا.

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی ڕێزگرتن لە دەستوور، سیستمی فیدراڵی و پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و گشت پێكهاتەكان.


وشە - وشه‌