مەسروور بارزانی: بە ئەزموونی خۆمان هاوكاری دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق دەكەین

:: PM:05:06:23/05/2026 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان دوای چەند كۆبوونەوەیەكی تری لە بەغدا لێدوانێكی بۆ رۆژنامەنووسان دا و گوتی، ئەوەی بینیمان زۆر ئەرێنی بووە و خۆشحاڵم بەو گفتوگۆیانەی كردوومانە. 

لەبارەی ئامادەبوونی وەزیری كارەبای هەردوو حكوومەتی عێراق و كوردستان گوتی، هەرچی پێمان بكرێ‌ بۆ كارەبا، ئەزموونی خۆمان پێشكەشی عێراقی دەكەین، چونكە كارەبای زیاتر بۆ عێراق پێویستە لەم وەرزەدا. 

ڕوونیشی كردەوە كە تەواوكردنی حكوومەتی عێراق گفتوگۆی لەسەر كردووە، داكۆكی لەسەر مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان كردووە و باسی لە رێكارەكان كردووە كە یاسا پێشێل نەكرێت. 

مەسروور بارزانی دووپاتی كردەوە، نیەتێكی باش هەیە بۆ چارەسەری كێشەكان و "ئیشەڵا ئایندەیەكی باشتر چاوەڕێمان دەكات".


وشە - وشه‌