مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا، لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتی و پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و دووپات لە پێویستیی بەهێزكردنی هاوئاهەنگی و هاریكاری نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرا بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەكان و هەروەها چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.