لەگەڵ سەردانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ بەغدا/ هێشتا كۆبوونەوەكانی بەردەوامە/ وەزیری دارایی عێراق رای گەیاند، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج دەكرێت.
ئەمڕۆ شەموو 23ی ئایار، فاڵح ساری وەزیری دارایی عێراق رای گەیاند، " ئیشەڵا پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەموو عێراق بە كوردستانیشەوە خەرج دەكرێت".
لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە بەغدا و تا ئێستە كۆبوونەوەكانی بەردەوامە.