ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو، مەسروور بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم كۆبووەوە.
سەرۆكی حزبی تەقەدوم خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی خۆی و پارتەكەی بۆ مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپات كردەوە.
سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆكی حزبی تەقەدومی كرد و دووپاتی لە گرنگیی بەهێزكردنی هاریكاری و هاوئاهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندیی گشت هاووڵاتی و پێكهاتەكانی عێراق كردەوە.