ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ بەغدا، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی ئەساسی عێراقی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگیی هاوبەشی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان كرایەوە .