سەرۆك بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو تاوتوێی ئاستەنگەكانی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم دەكەن

:: PM:01:00:24/05/2026 ‌
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین كرد و پێكەوە دۆخی سیاسیی ناوچەكە، عێراق و هەرێمی كوردستانیان هەڵسەنگاند.

ئەمڕۆ یەكشەم،24ی ئایاری، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق
ئاڵوگۆڕ كرد. 

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ لەبارەی ئەو ئاستەنگانە كرا كە دێنە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.



وشە - پێشەنگ مەحموود