مەریوان قەرەنی: چارەسەركردنی مووچە لە ئەنجامی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی كوردستانە

:: PM:04:02:24/05/2026 ‌
دوو ڕۆژە سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە بەغدایە، كۆبوونەوەی لووتكەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكوومی و حزبی و تەناهیی عێراق دەكات، چاودێرانی سیاسی دەڵێن، دەرگای چارەسەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر كرایەوە.

مەریوان قەرەنی چاودێری سیاسی و شارەزای پێوەندییەكانی كوردستان و عێراق، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەردانی دوو ڕۆژەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بۆ بەغدا، لە ڕووی پرۆتۆكۆڵی و پێشوازییەكەی زۆرباش و ئاستبەرز بووە، قسە لەسەر زۆر بابەت كراوە كە پێوەندییان بە دارایی و یاساییەوە هەیە، لە یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك وەزیران عەلی زەیدی دانیشتووە و كێشەی مووچەی چارەسەر كردووە، ڕاستەوخۆ بڕیار لە سەرۆك وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆیشتووە كە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكرێت و خەریش كرا. 

 مەریوان قەرەنی گوتی، بەغدا پێویستی بەوەیە كێشەكان لەگەڵ هەولێر سفر بكاتەوە، بۆ سەركەوتنی حكوومەتی عەلی زەیدی كێشە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراق نەمێنێت، داوای سەرۆك وەزیرانی كوردستان ڕوونە كە لە چوارچێوەی بەندەكانی دەستوور، هەنگاوی چارەسەری كێشەكان بنرێت و مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، كۆبوونەوەكانی سەرۆك وەزیران پێمان دەڵێ بەرەو باشیی پێوەندییەكان و سفركردنەوەی كێشەكان هەنگاو دەنرێت.

هەڵەبجە/ عەزیز هەورامی



وشە - وشه‌