ڕۆژی سێشەم (26ی ئایاری 2026) تا شەموو (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ.
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایار، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی كردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەم (26ی ئایاری 2026) تا ڕۆژی شەموو (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێ.
هاوكات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، دەوام بەشێوەی ئێشكگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەكشەم (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.