كەمێك پێش ئێستە بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی خەرج كرد و كەمێكی تر دەخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
ئەمڕۆ دووشەم 25ـی ئایار، سەرچاوەیەكی باڵا لە بەغدا، بە "وشە"ـی راگەیاند، زیاتر لە 950 ملیار دیناری پارەی مووچە خەرج كرا، گواستنەوەی بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دەكرێت.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاو بكرێتەوە و دەست بە دابەشكردنی بكرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 25ــی ئایار، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عێراق.
ئاماژە بەوەش كراوە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بڕی 50 ملیار دینار وەك داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.