پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە بۆ پاڵەوانی كورد بادین حەسۆ

:: PM:05:31:25/05/2026 ‌
سەرۆك بارزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی كورد "بادین حەسۆ" كرد، كە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەركەوتن تۆمار بكات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:
پیرۆزبایی لە پاڵەوانی كورد (بادین حەسۆ) دەكەم كە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەركەوتن تۆمار بكات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەكەم و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی كورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەكاندا سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی كورد و كوردستان بە جیهان دەناسێنن.


وشە - وشه‌