سیروان سەرحەد قایمقامی شارۆكەی دوكان ئاشكرای دەكات كە بۆ سێیەم جار لە مێژووەكەی، بەنداوی دوكان لە پڕبوون نزیك بووەتەوە ئاماژە دەكات كە تەنیا 82 سانتیمەتر بۆ پڕبوونی ماوە و پێشبینی دەكرێت لە 10 رۆژی داهاتوو پڕ ببێت و گەشتیارێكی زۆر روو لە ناوچەكە بكەن.
سەرحەد ئەمڕۆ دووشەم گوتی، دوایین جار بەنداوی دوكان پڕ بووە لە ساڵی 2019بووە، ئەوەش وای كرد زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتیی لە عێراق و لە دەرەوەی عێراقیش سەردانی بەنداوەكە بكەن، بەپێی زانیارییەكان تەنیا 82 سانتیمەتر بۆ پڕبوونی بەنداوەكە ماوە، كە خەزانەكەی 511 مەترە، پێشبینییەكان ئاماژە دەكەن كە بەنداوەكە لە 10 رۆژی داهاتوو دەگاتە ئاستی پڕبوون.
قایمقامی دوكان پێی وایە بڕبوونی بەنداوەكە كاریگەری لەسەر كەرتی گەشتیاری لە پارێزگای سلێمانی دەبێت، بەتایبەتی لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنی قوربان، كە رێوشوێنەكانی پێشوازیكردن لە گەشتیاران تەواو كراوە، لە دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەكان و پێشبینی هاتنی نزیكەی ملیۆنێك گەشتیار دەكرێت.