ئێران بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە هەولێر بۆردمان دەکات

:: PM:10:53:25/05/2026 ‌
ئەمڕۆ دووشەم 25ی ئایاری 2026، پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە بارەگایەکیان لە سنووری پارێزگای هەولێر لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەعات 9:45 خولەکی ئەمشەو، ئێران لە ڕێگەی دوو درۆن و مووشەکێکەوە، بارەگای چەمشاری سوپای میللیی کوردستانی (سەر بە پارتی ئازادی) کردووەتە ئامانج.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بارەگاکە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای هەولێر و نزیکە لە کەمپی دارەشەکران.

پارتی ئازادیی کوردستان ڕوونی کردووەتەوە کە بەهۆی ئەو بۆردمانەوە، نۆ پێشمەرگەیان بریندار بوون و دۆخی تەندروستیی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە.


وشە - پۆڵا مەحموود