گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رای گەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا یارییە ئاگرینەكان و تەقەمەنییەكان قەدەغە كراون و دەڵێت، "هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەم 26 ئایار، موقەدەم كیفاح حەسەن گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رای گەیاند، "لە رۆژانی جەژندا، هەموو جۆرە تەقەمەنییەك و یارییە ئاگرینەكان بە هەموو شێوەیەك و لە هەموو كاتێكدا قەدەغەیە".
گوتیشی، "هەر كەسێك سەرپێچیی ئەم بڕیارە بكات، رێكای یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە".
"تیمەكانمان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریكردن، ئەگەر كەسێك ببینن تەقەمەنیی پێیە، بەدواداچوونی بۆ دەكەن تا ئەو دوكانە دەدۆزنەوە كە تەقەمەنییەكەی لێ كڕیوە، هەروەها تەقەكردن بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە و سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە". كیفاح حەسەن وا دەڵێت.