سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات كرد، دۆخی سووریا و كورد و پێكهاتەكانیان لەو وڵاتە تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سووریا و كورد و پێكهاتەكانیان لەو وڵاتە تاوتوێ كرد، هەروەها لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە و گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی تیرۆر، بیروڕایان گۆڕییەوە.
لای خۆیەوە مەزڵووم عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان لە مافەكانی كورد و پێكهاتەكان لە سووریا دەربڕی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا دووپات لەسەر پێویستیی دیالۆگ و لێكگەیشتنی لایەنە كوردییەكان لە سووریا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ دیمەشق كرایەوە.
چەند پرسێكی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو.