هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی غاز لە رۆژدا قەدەغە دەكرێت

:: PM:01:47:26/05/2026 ‌
هاتوچۆی هەولێر شوفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی LPG تەنیا دەبێت لە شەوان كار بكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 26ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێردا هاتووە، ئاگاداری شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكەینەوە كە كاری گواستنەوەی غازی (LPG) ئەنجام دەدەن . بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە یەكی وەزارەتی ناوخۆ، هاتوچۆیان لە هاویندا سنووردار دەبێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە یەكی حوزەیران بە هۆی دەستپێكردنی وەرزی گەرما، گواستنەوەی گازی شل (LPG) بە ڕۆژ قەدەغە دەكرێت تا 1/10/2026، ئەویش لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و دووربوون لە ڕووداوی نەخوازراو.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، بە پێچەوانەوە هەر ئۆتۆمبێلێك بەڕۆژ كاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات، ڕێكاری یاسایی لە بەرانبەر دەگیرێتەبەر.



وشە - رامیار جەواد