مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی قوربانی بڵاو كردەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆك وەزیرانی كوردستان:
بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم ، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەكان و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكەم . هیوادارم ڕۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامی و شادیدا بەسەر ببەن .
ئومێدەوارم جەژن ببێتە مایەی ئاشتیی و تەناهی و تەبایی و سەقامگیریی لە كوردستان و ناوچەكە و جیهان .
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە بەختەوەریدا بن.