ئومێد خۆشناو بۆ خەڵكی هەولێر: ژینگە بپارێزن

:: AM:07:30:27/05/2026 ‌
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەژنی هەموو خەڵكی كوردستانی ئازاد كرد و گوتی، لە ژیانمدا تەنیا گەردەنی یەك كەسم ئازاد نەكردووە كە سەدام حوسێن بوو. 

خۆشناو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی داوای لە هاووڵاتییانی هەولێر كرد، كە هاوكار بن لە پارێزگاری كردن لە ژینگەی شارەكەدا و بۆ ئەوەی نەبێتە قورسایی بۆ خەڵكی تر.

دووپاتی لەوە كردەوە كە خەڵكێكی زۆر لە هەولێر قوربانی دەكات و هیوادارین ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر. 




وشە - وشه‌